من كه ژنم
باوه‌رت بێ
هه‌ر وه‌كو تۆم
نه كه‌مترم
نه زیاترم
گه‌رچی له جنسێكي ترم
***
من كه ژنم
نهرمو نیان
هه‌ست ناسكم
به لام له حاند مافی خۆمدا
هه‌م ئاسنم
هه‌م ئاگرم
***
من که ژنم
باوه‌رت بێ
به هه ستترم
گه‌ر ده‌ست بدا
له زانستیش
به‌رامبه‌رم
یا سهرترم
***
من ژنم و
دایکی ژیانم
تۆ له من بووی
ژینت له من
با پێت بڵێم
به سروشتیش
نابێ زاڵ بی له سه‌ر سه‌رم
***
نابێ ئه‌تۆ
وام لێ بکه‌ی
خۆم بکوﮊم
یا بسووتێم
یا که ئاوا
به ده‌ستی تۆ
به تاوانی ئیشقی پاکم
تۆ بم کوژی
زۆر به دژی
بو؟ من که‌مم؟
***
من که ژنم
باورهرت بێ
باوه‌شی من
ماڵی تۆیه
شیری مه‌مکم
نانی تۆیه
ئه‌ی بێ سفه‌ت
براده‌رم
یا هاوسه‌رم
من که ژنم
پێتوا نه‌بێ نامووسی توم
کێ وا ده‌ڵێ؟!!
نا وانیه، قه‌د وا نییه
من هی خومم
چون به‌شه‌رم
چون به‌شه‌رم
***
من که ژنم
له بیرت بێ
به سه‌رم دا نهگورینی
با پێت بڵێم
به ده‌نگیش بێ
به‌رز ترم
به‌رز ترم
***
ژنی کوردم
له مێژوو دا
باسم که‌مه
به‌ڵام ئه‌من
تفه‌نگیشم هه‌ڵگرتووه
ئاخ ...
کوڕیشم لێ مردووه
یا براکه‌م
لێ دوور بووه
جا ببینه
به ته‌حه‌مول
چه‌نده‌ش سه‌رم
چه‌نده‌ش سه‌رم
***
نه‌تزانیبوو که من کێم و
له کوێ ده‌ژیم؟
ئیراد نییه
ئی وه‌یه من
له مێژوودا
قه‌ڵه‌میشم لێ ون بووه
ئه‌وه ئێستا
من قه‌ڵه‌مم هه‌ڵگرتووه
بۆت ده‌نووسم
ئه‌وه منم
هه‌ر وا ژنم
له گه‌ڵ توش دا
به‌رامبه‌رم
به‌رامبه‌رم
+
نوشته شده در چهارشنبه بیست و هشتم اسفند 1387 2:13 توسط درد من
|